دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر
 لایه‌‌ن به‌ڵێن ساڵح

مـێـژووناسی كورد دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت له‌و ده‌مه‌ی له‌ سـاڵانی په‌نجاكاندا چوومه‌ به‌غدا به‌هیچ شـێوه‌یه‌ك هه‌سـتم به‌ شیعه‌یی و سـوننه‌یی خه‌ڵكه‌كه‌ نه‌كردووه‌. ده‌شـڵێت به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ سه‌دام حسێن كارێـكی ئه‌وتۆی كرد كه‌ شـیعه‌ و سـوننه‌ بـبنه‌ دوو دوژمنی باوه‌ كوشته‌، وه‌ شتێـكی وه‌هایان لێ دروستبێت كه‌ به‌بیری كه‌س نه‌ده‌هات. دكتۆر كه‌مال ده‌شڵێت وێڕای ئه‌وه‌ هه‌ر چوارده‌وری ئه‌و عێراقه‌ دوژمنی ئه‌و وڵاته‌ن و به‌ دوای هه‌لێـكدا ده‌گه‌ڕێن بۆ قۆڵـكردنه‌وه‌ و دژواركردنی كێشـه‌كانی تا تۆڵه‌ی خۆیان بسـێـنـنه‌وه‌ و یان هه‌ر یه‌كه‌یان مه‌به‌سـتێـكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه‌.

 

د.كه‌مال مه‌زهه‌ر بۆ هاوڵاتی‌ سازدانی‌ ــ هاوڵاتی   August 12, 2008

پرۆفیسۆڕ و مێژوونووسی‌ به‌ناوبانگی‌ كورد د.كه‌مال مه‌زهه‌ر له‌چاوپێكه‌وتنێكدا كه‌ هاوڵاتی‌ له‌گه‌ڵیدا سازیداوه‌، باس له‌كتێبه‌كه‌ی‌ له‌سه‌ر كه‌ركوك ده‌كات، پاشان تێڕوانینی خۆی‌ بۆ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك‌و چۆنیه‌تیی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ داخاته‌ڕوو.
>> درێژه‌ی بابه‌ت


له‌دیداری مێژوونووسی کورد سازدانی: عه‌تا موفتی   August 25, 2007


>> بخوێنه‌وه (29 لاپه‌ڕه - PDF: 352KB)
>> بخوێنه‌وه (29 لاپه‌ڕه - PDF: 6MB)


وت و وێژ له گه‌ڵ دکتۆر که‌مال
سازدانی لوقمانی حاجی که‌ریم

ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و به‌ر کۆمه‌ڵێک هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر وه‌ک بنکه‌ی هونه‌ر و که‌لتووریی کوردستان که‌ به‌م دوواییه‌ له‌ به‌ریتانیا دامه‌زرا، له‌ ڕێگه‌ی (نه‌جات خان)ه‌وه‌ سه‌ردانی مێژوونووسی کورد به‌ڕێز(دکتۆر که‌مال مه‌زهه‌ر) مان کرد. (نه‌جات خان) خوشکی د. که‌ماله‌، من به‌ش به‌حاڵی خۆم زۆر شادمان بووم ‌له‌ نزیکه‌وه‌ دکتۆر که‌مال ببینم و بیناسم >> درێژه‌ی بابه‌ت

هه‌واڵی ماڵپه‌ڕ

13.02.2008:له‌دیداری مێژوونووسی کورد د. که‌مال مه‌زهه‌ر دا سازدانی: عه‌تا موفتی له به‌شی وتار دا زیاد كرا!
13.02.2008: سێ كتێبی كوردی و كتێبێكی عه‌ره‌بی زیاد كران.
10.02.2008: كتێبی "ئافره‌ت له مێژوودا" زیاد كرا.
08.02.2008: كتێبی "خه‌باتی كورد و ئازه‌ر له ئێران" زیاد كرا.
05.02.2008: به‌شی میدیا، پێوه‌ندی  زیاد كران.
05.02.2008: وت و وێژ له گه‌ڵ دکتۆر که‌مال مه‌زهه‌ر، سازدانی لوقمانی حاجی که‌ریم له به‌شی وتار دانرا >> 
20.01.2008: چوار كتێب سكه‌ن كران و بۆ خویندنه‌وه یان داگرتن له ماڵپه‌ڕ دانران!  >> كتێب

20.01.2008: ژیاننامه‌ی دكتۆر كه‌ماڵ به عه‌ره‌بی زیاد كرا. به كوردی و به ئینگلیزیش به زوویی دادنرێ. >> ژیاننامه