لایه‌ن به‌ڵێن ساڵح (VOA)
مـێـژووناسی
كورد دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ
هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت له‌و ده‌مه‌ی له سـاڵانی په‌نجاكاندا
چوومه به‌غدا به‌هیچ شـێوه‌یه‌ك هه‌سـتم به شیعه‌یی و سـوننهیی
خه‌ڵكه‌كه نه‌كردووه. ده‌شـڵێت به‌ڵام به داخه‌وه سه‌دام
حسێن كارێـكی ئه‌وتۆی كرد كه شـیعه و سـوننه بـبنه دوو
دوژمنی باوه كوشته، وه شتێـكی وه‌هایان لێ دروستبێت كه به‌بیری
كه‌س نه‌ده‌هات. دكتۆر كه‌مال ده‌شڵێت وێڕای ئه‌وه هه‌ر
چوارده‌وری ئه‌و عێراقه دوژمنی ئه‌و وڵاته‌ن و به دوای ههلێـكدا
ده‌گه‌ڕێن بۆ قۆڵـكردنهوه و دژواركردنی كێشـه‌كانی تا تۆڵه‌ی
خۆیان بسـێـنـنهوه و یان هه‌ر یه‌كه‌یان مه‌به‌سـتێـكی تایبه‌تی
خۆی هه‌یه.
ده‌توانن
گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و
فایله دهنـگیـیه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.